عەتا نەهایی

  1. home
  2. Author
  3. عەتا نەهایی
عەتا نەهایی

9 Published Booksعەتا نەهایی

عەتا نەھایی نووسەر و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە؛ ساڵی 1961 لەدایک بووە. و لە 1979 دیپلۆمی وێژه‌ی لە بانە وه‌رگرتووە. نه‌هایی له ساڵی 2005 دا خه‌ڵاتی ده‌زگای ئاراسی بۆ ئه‌ده‌بی کوردی (له سلێمانی) و له ساڵی 2008دا خه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د هه‌ردی بۆ چێژ و سه‌لیقه‌ی جوانی نووسین وه‌رگرتووه. ئه‌و ئه‌مڕۆ له دیارترین نووسه‌ران و ڕۆماننوسانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و چوار پارچه‌ی کوردستانه. نه‌هایی ئێستا له شوێنی له‌دایکبوونی خۆی، واته له شاری بانه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ژی.


*بەرھەمی بڵاوکراوە (په‌ڕتووک)
----------------------
زریکە، بانە، ناجی، ١٣٧٢.
تەنگانە، بانە، نووسەر، ١٣٧٤، ل٩٥.
گوڵی شۆران، سەقز، محەمەدی، ١٣٧٧.
باڵندەکانی دەم با، سنە، ژیار، ١٣٨١.
گرەوی بەختی ھەڵالە، سلیمانی، رەنج، ٢٠٠٨.

*نووسین (وتار)
----------------------
"ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (١)". گۆڤاری سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٢، ل ٥٣ـ٥٦.
"ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (٢)". سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٣، ل ٤٩ـ٥١.
"مەحزوون". سروە، ساڵی ٩، ژ ٨٩، ل ١٥ـ١٦و ٦٦.
"ئاوڕێک لە کەسایەتی خەزاڵ و لاس". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٤ـ٩٣، ل ٣٢ـ٣٣و ٤١.
" گەڵاڵەیەک بۆ مێژووی چیڕۆکی کوردی". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٨ـ٩٧، ل ٤٠ـ٤٤.
"جیلوەی شانۆ، جیلوەی شێعری سەرکەوتوو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١١٩، ل٤١ـ٤٤.
"چیرۆک رۆچنەیەکی متمانە پێکراو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٢، ل ٢٩ـ٣٢.
"ئیماژ لە شیعری مەولەویدا". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٦ـ١٢٥، ل ٣١ـ٣٥.
"(تنوّع)یان ھەمەجۆری لە مەیدانی داھێناندا". سروە، ساڵی ١٤، ژ ١٥٠، ل ١٤ـ١٦.